سەردێر

٧ مەترسی کە توشی جەستە و تەندروستیت دەبێت کاتێک زۆر دەخەویت!

خەوێکی گونجاو وەک هەناسەدان و ئاو خواردن و نانخواردن بنەمایە بۆ ژیانێکی تەندروست،  کاتێک بە پێی پێویست ناوخەوین ناتوانین بەباشترین شێوە کارەکانمان تێبپەڕێنین، بەهەمانشێوە (زۆر خەوی) زیانی چاوەروان نەکراوی بۆ جەستە هەیە، لێرەدا ئەو زیانانەی بەهۆی زۆر خەوی توشی مرۆڤ دەبێت دەخەینە ڕوو :

-توشبون بە نەخۆشی شەکرە : ئەوکەسانەی ڕۆژانە لە ٩ کاتژمێر زیاتر دەخەون ئەگەری توشبونیان بە شەکرە بەڕێژەی %٥٠ زیاد دەکات .

-قەڵەوی : توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەو کەسانەی ڕۆژانە لە ٩ کاتژمێر زیاتر دەخەون ئەگەری توشبونایان بە قڵەوی %٢١ زیاد دەکات .

-سەرئێشە : زۆر خەوتن کاریگەری لەسەر دەمارەکانی مێشک دەبێت و سەرئێشە دروست دەکات .

-پشت ئێشە : زۆر خەوتن بێ جوڵە یان بە جوڵەیەکی کەم دەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری پشت و دەتوانرێت بەوەرزش خۆمانی لێبپارێزین .

-خەمۆکی : زۆرخەوتن ڕێژەی بێزاری و خەمۆکی %١٥ زیاد دەکات .

-نەخۆشی دڵ : توێژینەوەکان سەلمادویانە ئەو ژنانەی ٩ بۆ ١٢ کاتژمێر دەخەون ئەگەری توشبونیان بە ڕێژەی %٣٨ زیاد دەکات .

-لەبیرچوونەوە : دوو توێژینەوە لە زانکۆی بۆستن ئاشکرایانکردووە ئەو کەسانەی ٧ بۆ ٨ کاتژمێر دەخەون تەندرووستیەکی باشی مێشکیان دەبێت، بە پێچەوانەشەوە ئەو کەسانەی زۆر دەوخەون ئەگەری لەدەستدانی خانەکانی مێشکیان هەیە کە دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە.

تێبینی: زانایان ئاشکرایانکردووە باشترین جۆری خەو ئەوەیە لە نێوان ٧ بۆ ٨ کاتژمێر بێت و لەکاتی خۆیدا بخەوین.