برۆكان به‌شێكی سه‌ره‌كین له روخسارتدا، به‌ڵام ئایا تائێستا ئه‌وه‌ت زانیوه كه شێوازی برۆت كهسایهتیشت ده‌رده‌خات، ئه‌مه قسه‌ی ئێمه نیه به‌ڵكوو ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كه كه زانكۆی University of Lethbridge ی كه‌نه‌دی ئه‌نجامی داوه:
-برۆی پڕ
-خانمانی ئه‌م جۆره برۆیه متمانه‌یه‌كی زۆریان به‌خۆیان هه‌یه، هیچكات له بڕیاره‌كانیاندا ڕاڕانین و كاتێك قسه‌یه‌ك ده‌ڵێن ده‌یبه‌نه سه‌ر، له بواره‌كه‌ی خۆیاندا زۆر به باشی كارده‌كه‌ن و توانایه‌كی باشیان هه‌یه بۆ گه‌شیتن به ئامانجه‌كانیان.
– برۆی رێك
-خاوه‌نی ئه‌م جۆره برۆیه ئافره‌تێكی جێگیر و دامه‌زراوه له ژیانیدا، حه‌ز به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زای زیاتر ده‌كات و عه‌قڵی به‌سه‌ر سۆزیدا زاڵه له بڕیارداندا.
-برۆی شێوه هه‌شت ٨ :
ژنێكه هه‌ستیار و به‌سۆزه، به‌ڵام حهزبهوهناكات بیرۆكه‌و هه‌سته‌كانی به ئاشكرا ده‌رببرێت و زۆركات ده‌یانشارێته‌وه، كه‌له‌ره‌قی یه‌كێكه له خوڕه‌وشته دیاره‌كانی.
-برۆی به‌رز و دیاریكراو
-گه‌ر له‌وانه‌ی كه برۆیه‌كی به‌رزت هه‌یه‌و زۆر گرنگیش بهوهدهدهیت كه به‌رده‌وامی سنوره‌كانی دیاری بكه‌یت، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی خۆپه‌رستیت، دیارترین هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت خۆشه‌ویستی خود و سه‌رنجڕاكێشانی دهوروبهرهكهته.
-برۆی قه‌وس:
-كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستت هه‌یه، خاوه‌نی خه‌یاڵ و بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌ی باشیت، به‌رده‌وامیش حه‌ز به تازه‌گه‌ری ده‌كه‌یت و حه‌زیش به‌وه‌ده‌كه‌یت كه ئه‌و شته‌ی تۆ هه‌ته تاك و شاز بێت.