ئەمەی خوارەوە چەند کێشەیەکی تەندرووستییە کە لەڕێگەی قژتەوە دەتوانیت پێی بزانیت:
لاوازیی و مردووی قژ
گرنگینەدان بە قژ و پشتگوێخستنی ئەم کێشەیە درووستدەکات، هاوکات کەمی ڤیتامین و کەمی ماددەکانی selenium, sulfur, و phosphorus هۆکارێکی دیکەیە.
کڕێش
خراپی جۆری خواردن و خراپی شامپۆ و بەرهەمەکانی قژی هۆکارە بۆ کڕێش، هاوکات قەلەقی و لاوازی سستمی بەرگری و بونی کێشە لە سک و ڕیخۆڵەدا هۆکارێکی دیکەیە.
تەنکی قژ
تەنکی قژەکە هۆکارەکەی کەمی پڕۆتینە لە قژدا، کۆئەندامی کوێرەڕژێنەکە کۆمەڵێک ئەندام و خانەن ئەو ھۆرمۆنانە دەردەدەن کە گەشە و پەرەسەندن و ھاوسەنگی ناوەکی ڕێکدەخەن
هەڵوەرینی قژ
ڕۆژانە بە ئاسایی ١٠٠ تاڵ لە قژمان هەڵدەوەرێت، بەڵام گەر ڕێژەکە زۆر و بەردەوام بوو ئەوا ڕەنگە لە سستمی بەرگری جەستە کێشەت هەبێت یاخود شەکرەت هەبێت، یان ڤیتامینت کەم بێت.
خورانی مێخی سەر
چەندین هۆکاری وەک پاکوخاوێنی و جۆری بەرهەمە بەکارهاتووەکان و کەمی ئاسن لە جەستەدا هۆکارە.