ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە دەیسەلمێنێت بۆ چی ژن لە ٣٠ ساڵیدا جوانترە وەک لە ٢٠ ساڵیی خۆی:
-ژنان لە پاش تەمەنی ٣٠ ساڵی جێگیرتر دەبن و ئیدی هێندە لەسەر تەمەنیان و سەرکەوتنی تەمەن قەلەق نابن
-بەهۆی ئەوەی لە ڕووی داراییەوە سەربەخۆتر دەبن، دەتوانن جلوبەرگی گرانبەها و جوان بکڕن و لەبەری بکەن.
-لە پاش تەمەنی ٣٠ ساڵی خواردنی خراپ و دەرەوە کەمتر دەخۆن، هەر بۆیە پێستیان جوانتر و گەشاوەتر دەبێت
-پلان و ئامانجیان لە ژیاندا دیارە و دەزانن کە چیان دەوێت و چیان ناوێت، بۆیە بۆ هەموو شتێک خۆیان بێزار ناکەن
-زیاتر بەهای خۆیان دەزانن و ڕێز لە خۆیان دەگرن، ئەوەش وادەکات لە چاوی دەوروبەر جوانتر دەربکەون
-لە تەمەنی ٣٠ ساڵی ستایل و شێوازی درووستی خۆیان دۆزیوەتەوە، هەر بۆیە جوانتر دەردەکەون
-ئێستا وەک جاران نییە کە ژن گەیشتە ٣٠ ساڵ دەست لەخۆی بەربدات، بەڵکوو زیاتر لەسەر فاشیۆن دەڕۆن و جوان دەردەکەون