خێزان
به‌شێك له جه‌سته‌دا هه‌یه كه زۆرێكمان ته‌نانه‌ت له كاتی پاككردنهوهدا پشتگوێی ده‌خه‌ین، له كاتێكدا وه‌ك توێژه‌ران ئاماژه‌یان پێداوه پیسترین به‌شی جه‌سته‌یه له ده‌ره‌وه به‌و پێیه‌ی میكرۆب و به‌كتریایه‌كی زۆری تێدا كۆده‌بێته‌وه.
زۆرجاریش جۆرێك له لۆكه له ناو جه‌سته‌دا دروستده‌بێت كه كه‌سه‌كه پێیوایه ئه‌وه ته‌نها پارچه‌ی جلوبهرگهكانیهتی، له كاتێككدا ئه‌و مادده لۆكهییه كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری و میكرۆب و پیسیه‌كانی جه‌سته‌یه كه له لایه‌ن موه‌كانی جه‌سته‌ته‌وه كۆدهكرێتهوهو به‌ره‌و ناوك ڕاده‌ماڵدرێت، به‌شێك له‌و پیسیانه‌ی به جهستهشهوهیه به‌هۆی جلوبهرگهكانمانهوهیه، هه‌ر بۆیه ره‌نگی لۆكه‌كه هه‌مان شێوه‌ی جلوبهرگهكانه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانی دروستنه‌بونی ئه‌و لۆیهكه ئه‌وه‌یه مووی ده‌وروبه‌ری ناوكت لابده‌یت، به‌وه‌ش لۆكه‌كه چیدیكه له‌ویادا كۆنابێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتره پاككردنه‌وه‌ی كونی ناوكه كه ده‌توانیت له رێگای لۆكه‌ی پاككردنه‌وه‌ی گوێ یاخود كه‌مێك تێكردنی خوێیاو بۆ ناو ناوكت و پاشان شۆردنی پاكی بكه‌یته‌وه، هاوكات هیچكات له كاتی خۆشۆریندا ئه‌و به‌شه له یاد مه‌كه.