زۆرێكمان له كاتی خۆشۆریندا ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌یه كه ئایا باشتره پێش خه‌وتن و له شه‌واندا خۆمان بشۆین یاخود به‌یانیان پاش له خه‌و هه‌ستان، به‌ڵام له ڕووی زانسیتیه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوو جۆره له خۆشۆردن په‌یوه‌سته به جۆری پێست و ژیانی كه‌سه‌كه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی باشتره له به‌یانیاندا خۆیان بشۆن:
-گه‌ر خاوه‌نی پێستێكی چه‌وریت ئه‌وا باشتر وایه له به‌یانیاندا خۆت بشۆیت چونكه له شه‌ودا ئه‌و چه‌وریه زیاتر كۆده‌بێته‌وه.
-گه‌ر حه‌ز به‌وه ده‌كه‌یت به‌یانیان زوو هه‌ڵبستیت و كاتێكی زیاترت هه‌یه.
-بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی عه‌ره‌ق كردنه‌وه‌یان هه‌یه له شه‌واندا.
-گه‌ر به ڕۆژ كاره‌كه‌ت به‌و جۆره‌یه كه پیس نابیت و له ئۆتۆمبێله‌كه‌وه بۆ ئۆفیسه‌كه‌ت ده‌چیت، ئه‌وا باشتره له به‌یانیاندا خۆت بشۆیت.
-بۆ پیاوانیش گه‌ر بیانه‌وێت ڕیشیان بتاشن ئه‌وا باشتره له به‌یانیاندا خۆیان بشۆن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی باشتره له شه‌واندا خۆیان بشۆن:
-گه‌ر پێویستت به ئارامكردنه‌وه‌ی میشكت بێت به‌ر له خه‌وتن.
-گه‌ر میكیاج و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریت به‌كار هێناوه خۆ شۆردن بۆ ئه‌وه‌ی به باشی پاك ببێته‌وه گرنگه.
-گه‌ر پێستت وشكه باشتره له شه‌واندا خۆت بشۆیت بۆ ئه‌وه‌ی به ڕۆژ ئه‌و چه‌وریه كه‌مه‌ی كه هه‌ته له ده‌ستی نه‌ده‌یت.
-گه‌ر كاره‌كه‌ت به‌و جۆره‌یه كه خۆڵی زۆرت به‌رده‌كه‌وێت و پیس ده‌بیت، باشتره له شه‌واندا خۆت بشۆیت و ئه‌و پیسیه نه‌به‌یته ناو جێگه‌كه‌ته‌وه.
-گه‌ر له به‌یانیاندا زۆر سه‌رقاڵیت و بواری خۆشۆرینت نیه، باشتره له شه‌واندا ئه‌و كاره بكه‌یت.