سەردێر

بەم ماسکە سروشتی و ئاسانە زۆر بە جوانی ڕوخسارت پاک بکەرەوە

خاڵی رەش وچەوری ژێرپێست و چرچی دەموچاو زیبكە، کۆمەڵێکن لە کێشە باوەکانی ڕوخسار، بەم ماسکە زۆر بە جوانی پێستت پاک بکەرەوە و خۆت لەو کێشانە ڕزگار بکە:


كەرەستەكان:

-دوو كەوچك ئارد
-٤ كەوچك شەربەتی ترێ‌
-کەوچکەچایەک سۆدە

هەمو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە، تا وەك هەویرێكی لێدێت پاشان بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی 20 خولەك پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.