سەردێر

سێ بەکارهێنانی گرنگ بۆ زەردەچەوە کە وادەکات بەردەوام لە ماڵەکانتاندا هەبێت

ئەمەی خوارەوە سێ بەکارهێنانی گرنگە بۆ زەردەچەوە کە وادەکات بەردەوام لە ماڵەکانتاندا هەبێت:

-بۆ ساڕێژبونی برین و هەوكردن

 

-زەردەچەوە مادەیەكی تێدایە كە یارمەتی زوو یەكگرتنەوەی پێست و برین دەدات و برین لە هەوكردن و بەكتریا و میكرۆب دەپارێزێت و زوو چاكی دەكاتەوە، دەتوانی راستەوخۆ بیخەیتە سەر برین یاخود لەگەڵ زەیت و زەنجەفیل تێكەڵی بكەیت، هەروەها دەتوانی بۆ هەوكردنی چاو و هەوكردنی پوك بەكاری بهێنیت ئەویش بە خواردنەوەی لەگەڵ چا.

كەوچكێك زەردەچەوە لەناو پەرداخێك ئاو بیكوڵێنە لەگەڵ چاكەدا بۆ ماوەی 10 خولەك و بیخۆرەوە وەك چارەسەر.

 

-بۆچارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە

 

-بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كراوە دەرکەوتووە کە زەردەچەوە لەناوبەری خانە شێرپەنجەییەكانە، بەتایبەت بۆ شێرپەنجەی پێست و مەمك و ریخۆڵەكان.  زەردەچەوە لەگەڵ كرێمی ڤازلین تێكەڵ بكە و لە شوێنی ژێرپەنجەكەی بدەو رۆژانە بیشێلە،  دەبینیت وردە وردە شوێنەواری خانە شێرپەنجەكان لەناودەبات.

 

-بۆ ددانەکان

 

-بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم و سپی كردنەوەی دان و هەروەها بۆ جوانی پێست و نەهێشتنی چرچی دەموچاو بەكاردێت.