سەردێر

چەند جوڵە و وەرزشێک کە لە ٥ خولەکدا ئازاری شان و ملت ناهێڵێت

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵە و وەرزشێکە کە لە ٥ خولەکدا ئازاری شان و ملت ناهێڵێت و زۆر بەسوودە:

-سەرەتا بۆ ماوەی١ خولەک بە دەستەکانت ملت بکشێنە بۆ پێشەوە بۆ ئەوەی گەرم ببێت.

 

-قۆڵی چەپت بەلای گوێچکەی چەپدا بهێنە و بینوشتێنەرەوە بۆ پشتەوە، دواتر لە ژێرەوە دەستی ڕاست ببە بۆ پشتەوە و دەستی چەپت بگرە، ٣٠ چرکە بۆ هەر لایەک

 

-بەڕێکی بوەستە و شانت بەرە بۆ سەرەوە و بیهێنەرەوە خوارەوە. ١ خولەک

 

-چەناگەت چەندێک دەتوانیت بکشێنە بۆ پێشەوە و دواتر بە پەستانی دەستت بیبەرەوە بۆ دواوە. ١ خولەک

 

-بەڕێکی بوەستە و قۆڵت بەرە بۆ سەرەوە و دواتر لە ئەنیشکتەوە بیبە بۆ پشتەوە بە جۆرێک کە شان و ملت تەواو بکشێت. ١ خولەک