ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی سەیر و جیاوازە کە تەنها و تەنها لە هیندستان دەیبینیت:
-لە زۆرێک لە شارەکانی هیندستان لە کاتی پرسەدا جلوبەرگی سپی لەبەردەکەن نەک ڕەش
-هیندستان کەمترین ڕێژکەی جیابوونەوەی هەیە لە جیهاندا کە لە ١٠٠ هاوسەر تەنها ١ دانەیان بە جیابونەوە کۆتای دێت
-لە زۆرێک لە شارەکانی هیندستان مانگاکان ناسنامەی تایبەتیان هەیە کە وێنەی خۆشیانی لەسەرە
-لە هەندێک ناوچەی هیندستان بەتایبەتی لە نیودلهی و بۆمبای گەر ڕۆژێک تێیدا بمێنیتەوە وەک ئەوە وایە کە ١٠٠ جگەرەت کێشابێت
-هیندستان بە ژمارەی زۆری فیلەکانی ناسراوە و هەندێکجار ڕووداوی سەیر تێیدا ڕوودەدات، بۆنمونە تۆڵەکردنەوەی فیلەکان کاتێک دانەیەکیان لێدەکوژرێت، لە یەکێک لەو ڕوداوانە کاتێک بارهەڵگرێک لە فیلێکی داوە و کوشتویەتی، دواتر ژمارەیەکی زۆر لە فیلە کێویەکان وەک تۆڵەکردنەوە هێرشیانکردۆتە سەر شارۆچکەیەکی نزیک لە ڕووداوەکە و زیانێکی زۆریان بە خەڵکەکەی گەیاندووە.
-هیندستان بە وڵاتی ئاینە جیاوازەکان و خواوەندە زۆرەکان ناسراوە و لە ئاینی هیندۆسیدا زیاتر لە ٣٣٠ ملیۆن خودایان هەیە.
-لە نێو هۆزی تامیلی نادۆ لە هیندستان، لە پاش هاوسەرگیری لەجیاتی پەنجە، ئەڵقە دەکەنە پەنجەی قاچیانەوە