سەردێر

چەند شتێکی زۆر ئاسایی کە هیچ پێویستناکات شەرمی لێبکەیت

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی زۆر ئاساییە کە هیچ پێویستناکات شەرمی لێبکەیت و گرنگە زانیاریت لەبارەیەوە هەبێت:

-دایک لەگەڵ مۆبایلی پێشکەوتوو

خەڵک وابیردەکاتەوە کە دایکی باش نابیت مۆبایلی پێشکەوتووی پیبێت و سەرقاڵی مۆبایل بێت، لەکاتیکدا ئەوە شتێکی زۆر ئاساییە و پێویست ناکات شەرمی لێبکەیت

– بەرگریکردن لە مافی خۆت

کاتێک لە ژیانی ڕۆژانەدا مافەکانت دەخورێت، بۆنمونە دوکاندارێک پارەی زیاترت لێدەستێنێت، حەقی خۆتە کە بێیتە قسە و داوای مافەکەی خۆت بکەیت و پێویستناکات شەرم بکەیت.

– کڕینی پێڵاوی باش

زۆرکات کە پێڵاوێکی باش دەکڕیت کە کە پارەی زۆرت پێداوە، خەڵک سەرزەنشت دەکات، بەڵام ئەوە مافێکی خۆتە و پێویست ناکات شەرمی لێبکەیت

-ئەو شتانەی کە ناتوانیت بیانکڕیت

کاتێک کەرەستەیەک، بۆ نمونە ئۆتۆمبێل یان مۆبایلی گرانبەهات نییە، ئەوا بەهەمان شێوە شتیکی زۆر ئاساییە و نابێت شەرم لەوە بکەیت

– منداڵی زۆر / بەبێ منداڵ

گەر منداڵت زۆر بێت یان کەم یاخود هەر نەتەوێت منداڵت ببێت، ئەوە ئازادییەکی خۆتە و نابێت کۆمەڵگە کاریگەری لەسەرت هەبێت

 

-ڕێک نەبوون لەگەڵ ستانداردەکانی جوانی

مەرج نییە هەر هەمان ئەو ستانداردی جوانیەت هەبیت کە خەڵک بۆت دادەنێت، بەڵکوو تۆ بەو جۆرە سەرنجڕاکێشیت کە هەیت