سەردێر

دیاری قەرەداغی بەرهەمە نوێکەی بڵاوکردەوە

هونەرمەند دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (نامەی دووری) بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی دیاری قەرەداغی لە تێکستی نوری وەشتی و ئاوازی ئەنوەر قەرەداغیە و دیار مەهدیی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

دیاری قەرەداغی لە ساڵی 1967 لە شاری سلێمانی لەدایکبوە، گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردە، خاوەنی ستایلی تایبەت بەخۆیەتی، چەندان ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی ھەیە، لەماوەی رابردودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردوەتەوە.