ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی كاربۆنی ئهكتیڤکراو Activated Charcoal کە سوودی زۆر بە جەستەت دەگەیەنێت و دەتوانیت بەکاری بهێنیت، ئەم کاربۆنە لە دەرمانخانەکان و فرۆشگاکانی جوانکاری و بەرهەمی سرووشتی دەستدەکەوێت.
-کاربۆنەکە بە شێوەی تۆز لەگەڵ مەعجونی ددان تێکەڵبکە و ددانتی پێ بشۆرە، زۆر بە جوانی سپی دەکاتەوە.
-یەک کەوچک لە کاربۆنەکە لە گەڵ دوو کەوچک شامپۆ و نیو کوپ ئاوی گەرم تێکەڵبکە و بدە لە قژت، قژت زۆر بەجوانی پاک دەکاتەوە و نوێ دەبێتەوە.
-نیو کەوچک لە کاربۆنەکە لەگەڵ دوو کەوچک ئاو تێکەڵبکە و بیدە لە ڕوخسارت، پاکی دەکاتەوە و زیپکەی پێوە ناهێڵێت.
-دەتوانیت کاربۆی ئەکتیڤکراو بە کەپسول بخۆیت کە بۆ پاکردنەوەی ژەهرەکانی ناو جەستەت بەسوودە.
-نیو کوپ لە کاربۆنەکە لەگەڵ یەک کوپ ئاودا تێکەڵبکە و بیپرژێنە بەسەر ئەو ناوچانەدا کە شێداری لێیداوە، ڕێگری لێدەکات و ناشهێڵێت زیانت پێ بگەیەنێت.