سەردێر

چەند کارێکی جوانکاری کە لە جیاتی سوود زیانت پێدەگەیەنێت

ئەمەی خوارەوە چەند کارێکی جوانکارییە کە لە جیاتی سوود زیانت پێدەگەیەنێت:

 

-ئەنجامدانی بۆتۆکس بە گەنجی

زۆرێک لە ئارایشتگاکان باس لەوە دەکەن کە پێویستە بە گەنجی بۆتۆکس بکەیت چونکە جوانترە بۆ لێوت، بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکە بە گەنجی سستمی بەرگری بەهێزە و کاتێک مادەیەکی دەکرێتە جەستەتەوە، جەستەت بەرگری دەکات و بەوەش ماددەکە زووتر تێکدەچێت و ژەهراوی دەبێت وەک لەوەی بۆنمونە بە تەمەنی ٤٠ ساڵی بۆتۆکس بکەیت.

 

-بەکارهێنانی دژە عەرەق

عەرەقکردنەوە بۆ دەرکردنی ژەهرەکانی ناو جەستەت بەسوودە، بەڵام گەر بەردەوام دژە عەرەق بەکاربهێنیت زیانی دیکەت لێدەدات، چونکە دژە عەرەق ڕێگری لە هاتنە دەرەوەی عەرەقەکە دەکات، بۆیە پێویستە لە ٢-٣ جار زیاتر لە هەفتەیەکدا بەکاری نەهێنیت و زیاتر بە خۆشۆردن ڕێگری لە بۆنی عەرەق بکەیت.

 

-بەرهەمە جوانکاریە کۆریەکان

-زۆرێک لای وایە کە بەرهەمە جوانکاریە کۆریەکان کاریگەرییان زیاترە لە بەرهەمەکانی دیکە، بەڵام ئەمە ڕەنگە بۆ کچانی کۆری ڕاستبێت بەڵام زۆرجار بۆ کچانی دیکە بەو جۆرە نییە، چونکە ئەو بەرهەمانە بۆ پێستی کچانی کۆری دروستکراون کە ئەوان ڕێکخراوترن لە ئاگاداربوونی پێستیان و درەنگتر چرچ لەسەر ڕوخساریان دەردەکەوێت.

 

-خەوتن بە چەرچەفەوە

زۆر کەس پێی وایە کە خەوتن بە ساردی باشترە هەر بۆیە چەرچەفێک دەدات بەخۆیدا، بەڵام ئەوە هەڵەیە و بەتانی گەرم باشترە چونکە خەوتنت باشتر دەبێت و سترێس و قەلەقیش کەمتر دەبێتەوە.

 

-کرێمی ڕوخسار لە کەشی سارددا

دەوترێت باش نییە کە کرێمی ڕوخسار لە کەشی سارددا بەکار بهێنیت چونکە ئەو ئاوەی تێیدایە دەیبەستێت و زیانت پێدەگات، بەڵام ئەمە ڕاست نییە چونکە گەرمی جەستە ناهێڵێت ئاوی ناو کرێمەکە بیبەستێت و باشترە بەکاری بهێنیت.