ئه‌م خانمانه‌ی خواره‌وه سه‌رجه‌میان له بواری مۆدێلدا كارده‌كه‌ن و بەناوبانگن، له كاتێكدا هه‌ریه‌كه‌یان نه‌خۆشیه‌كی زگماكی جۆراوجۆریان هه‌یه، به‌ڵام سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه جوانی سنوری نیه و هه‌ركه‌س به‌شی خۆی جوانه:
بیهێنە بەرچاوت گەر ئەم کچانە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بونایە، ئایا ڕوویان دەهات بێنە دەرەوە:
Tsunaina خەڵکی تبتەو شێوەیەکی ڕوخساری تایبەتی هەیە، بەڵام مۆدێلێکی بەناوبانگە و لە هەفتە فاشیۆنی لەندەن بەشداری کرد
Ellia Sophia سەرەڕایی ڕوخسارە تایبەتەکەی، یەکێکە لە مۆدێلەکانی Vogue magazine
Jamie Brewer كه‌سێكی توشبوی مەغۆلیه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌كته‌ر و مۆدێل كارده‌كات.
Chantelle Brown-Young نه‌خۆشیه پێستیه تایبه‌ته‌كه‌ی نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی رێگری لێبكات وه‌ك مۆدێل كاربكات.
Carmen Dell’Orefice ته‌مه‌نی زیاترە لە 80 ساڵه‌و كاری مۆدێل ده‌كات.
Moffy هه‌رچه‌نده چاوی خێله، به‌ڵام وێنه‌كانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاره‌كانه.
Masha Tyelna خه‌ڵكی ئۆكرانیایهو چاوه گه‌وره‌كانی وای لێكردووه كه له مرۆڤێكی ئاسایی نه‌چێت، به‌ڵام ئێستا كچه مۆدێلێكی به‌ناوبانگه.
Diandra Forrest كه‌سێكی زالی یه (پێستی سور) به‌ڵام یه‌كێكه له مۆدێله به‌ناوبانگه‌كان.