سەردێر

ئەو منداڵانەی دایکیان کار دەکات لە گەورەبووندا دڵخۆشترن

هەرچەندە بۆچونێک هەیە بەتایبەت لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتیدا کە ژنان کاتێک منداڵیان دەبێت باشترە کارنەکەن و ئاگاداری منداڵەکەیان بن، بەڵام دەرئەنجامی توێژینەوە زانستیەکان شتێکی دیکەیە.

بەپێی توێژینەوەیەکی بەرفراوان کە لەسەر ١٠٠ هەزار کەس لە ٢٩ وڵاتی جیاواز ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی دایکیان کار دەکات لە گەورەبووندا دڵخۆشترن و  ئەمەش گرنگترین دەرئەنجامەکانە:

-ئەو کچانەی دایکیان کاری کردووە، لە بواری پیشەیدا سەرکەوتووترن و باشتر دەتوانن لە کارەکانیاندا پێش بکەن و داهاتی زیاتر دەستبخەن بە بەراورد لەگەڵ ئەو کچانەدا کە دایکاین کاری نەکردووە.

 

-توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە ئەو کوڕانەی دایکاین کاردەکات بەهای خێزان لایان بەبەهاترە و لە داهاتودا زیاتر هاوکاری هاوسەرەکانیان دەکەن لە کارو بارەکاندا.

 

-ئەو کچ و کوڕانەی کە دایکاین کاری کردوە زیاتر پشت بەخۆیان دەبەستن و لە داهاتوودا دەبنە کەسانێک کە باشتر پشتیان پێدەبەسترێت.

-توێژینەوەکە ئەوەشی سەلماندووە کە ئەو کچ و کوڕانەی دایکیان کاردەکات لە خوێندندا سەرکەوتووترن