ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی کاریگەرە کە گەر ڕۆژانە ٢٠ خولەک ئەنجامی بدەیت ئەوا دەتوانیت جەستەی خوازراوی خۆت دەستەبەر بکە:
وەرزشی Side plank
-بکەوە بەسەر یەک لاتدا و بە پەستانی قۆڵ و کەمەرت خۆت بگرە و قاچەکانت ڕێک بکە، دواتر قاچی سەرەوەت بەرز بکەرەوە و دایبنێرەوە، هەر لایەک ١٥ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە
وەرزشی V-up
-بەڕێکی ڕابکشێ و قاچ و دەستت بەیەکەوە بەرز بکەرەوە لە شێوەی پیتی V، ١٢ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە.
وەرزشی Hip Bridge
-بچۆرە سەر پشت و ئەژنۆت کۆبکەرەوە، پاشان شناو بە ناوچەی سمتت بکە، هەر لایەک ١٥ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە
-وەرزشی سکوات
وەرزشی سکوات ئەنجام بدە، دەتوانیت ئاسنێک بکەیتە سەر شانت پاشان سکوات بکەیت و کاریگەری چەند هێندەیە، ١٢ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە.
-شناو بە دیوارەوە
بچۆرە سەر شێوازی شناو بە دیوارەوە و شناو بکە، ١٥ جار و ٣ سێت لە نێوان سێتەکان ٣٠ چرکە پشوو وەربگرە.