سەردێر

ڕۆیشتنی منداڵ لەسەر پەنجە تا تەمەنی چەند ئاساییە؟

ڕۆیشتنی منداڵ لەسەر پەنجە تا تەمەنی چەند ئاساییە؟ کەی سەردانی پزیشکی منداڵانی پێ بکەین؟

بەوتەی د. پشدەر عبداللە اسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان”ڕۆیشتن لەسەر پەنجە لە هەندێک منداڵدا لە دوای پێ گرتنەوە تا تەمەنی ۳ ساڵی ئاساییە ئەگەر هیچ کێشەیەکی تری نەبێت ٫بەڵام ئەگەر هەستت کرد ماسولکەکانی خوارەوەی قاچەکانی ڕەق بێت یان جوڵەی ئاسایی نەبێت یان دوای تەمەنی ۳ ساڵی لەسەر پەنجە ڕۆیشت ئەوا ئەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت چونکە نەخۆشی ئیفلیجی مێشک و هەندێک نەخۆشی تری ماسولکەو دەمارەکان ئەم حاڵەتە ئەکات”
ئەو دکتۆرە دەڵێت”هەندێکجار تا تەمەنی ٤ ساڵی ئاساییە بەڵام باشترە ئەگەر یەکێک لەو نیشانانەی لەسەرەوە باسمان کردووە یان دوای ۳ ساڵی هەیبوو سەردانی پزیشکی منداڵانی پێ بکەیت”