سەردێر

حەسنا مەتەڕ گۆرانییە نوێکەی خۆی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەندی لوبنانی (حەسنا مەتەڕ) نوێترین بەرهەمی خۆی بەزمانی کوری بەناوی (تەنیام) بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە له‌ تێكیست و هۆنراوه‌ی هەڵكه‌وت زاهیره‌، ئارام سه‌ردار كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ كردوه‌‌، گۆرانییه‌كه‌ش وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.

حەسنا مەتەر ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمە دووەم بەرهەمیەتی بەزمانی کوردی و پلانیشی هەیە بۆ داهاتوو بەرهەمی دیکەی بە کوردی هەبێت.