زۆرجار ڕوودەدات کە کاتێک شەو دەخەوین و بەیانیان هەڵدەستین جەستەمان تەواو تێکشکاوە و ماندووە، کە ئەوەش کێشەیەکی تەندرووستیە و پێویستی بە چارەسەرە.
توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە تێکشکانی دەروونی و قەلەقی لە ڕادەبەدەر هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەم دۆخە و وا دەکات لە پاش خەوتنیش جەستەت نەتوانێت پشوو وەربگرێت.
کارکردنی ڕۆژانە و پەستانەکانی کار، تێکچوونی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکەت و خۆشەویستەکەت یاخود هاوسەرەکەت، هەموو ئەو ئاستەنگانەی دیکەی دێنە بەردەمت و قەلەق و ڕاڕات دەکات وا دەکات جەستە توشی قەلەقی نائاگایی بێت کە دواتر ڕێگری دەکات لەوەی جەستەت پشوو وەربگرێت.
کاتێک جەستەت قەلەقی و ماندویەتی دەروونی زۆر دەبینێت، هۆڕمۆنی ئەدرنالین و کۆرتیسۆل دەردەدات، ئەوەش کاریگەری خراپ لەسەر مێشکت درووستدەکات، هەر بۆیە ڕێژەی شەکر لە جەستەتدا بەرز دەبێتەوە و سستمی بەرگریت لاواز دەبێت، بەوەش جەستەت ناتوانێت پشووی تەواو وەربگرێت کاتێک دەخەویت.
چۆن چارەسەری دەکەیت؟
ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە کە دەتوانیت وەک چارەسەری خێرا بەکاری بهێنیت و قەلەقیەکەتی پێ چارەسەر بکەیت:
-بەر لە خەوتن گەرماوێکی گەرم بکە و پشوویەکەت تەواو بە جەستە و مێشکت بدە
-ڕۆمان بخوێنەرەوە چونکە قەلەقیەکەت کەم دەکاتەوە
-ئاو زۆر بخۆرەوە و با جەستەت وشک نەبێت
-بچۆ بۆ وەرزش و وەرزش بکە، ئەوە قەلەقیت زۆر کەم دەکاتەوە
-شەوان مۆبایل مەبەرە جێگاوە
-پەرستشە ئاینیەکان جێبەجێ بکە و پشوو بە ڕوحت بدە، دەتوانیت یۆگاش ئەنجام بدەیت
-هەوڵبدە ڤیتامینی پێویست وەربگریت جا بە خواردنی میوەکان بێت یاخود بە کەپسوول بەتایبەت ڤیتامین A و C کە لە پڕتەقاڵ و برۆکولی و سپێناخدا هەیە