خێزان
خواردن لە ژیانی ژنی دووگیاندا زۆر گرنگە، چونکە پەیوەستە بە تەندرووستی منداڵەکەشەوە، ئەمەی خوارەوە جۆری ئەو خواردەمەنیانەیە کە پێویستە ژنی دووگیان لە هەفتە جیاوازەکانی دووگیانیدا بیخوات:
هەفتەی سەرەتا
لە سەرەتادا پێویستت بەو خواردنانەیە کە دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیک و ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:
-خواردنی گەڵا سەوزەکان (سڵق و گەڵا مێو و هاوشێوەکانی)
-برۆکلوی
-هێلکە
-پاقلەمەنیەکان
هەفتەی ٤ بۆ ١٢
لەم کاتەدا پێویستت بەو خواردنانەیە کە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ئۆمیگا سێ و باشترین خواردنەکان بریتییە لە :
-شیرەمەنی
-هێلکە
-گۆشت
-خواردنی دەریایی
هەفتەی ١٣ بۆ ٢٨
لەم کاتەدا گەشەی منداڵ دەستپێدەکات و پێویستت بە خواردنی زۆر و هەمەڕەنگە کە ئەوانیش:
-ماست
-شیر
-پەنیر
-ماسی بەتایبەتی جۆری (سەردین)
-گۆشت
-فاسۆڵی و پاقلەمەنیەکان
-بادەم و چەرەسات
-شیرەمەنیەکان
هەفتەی ٢٩ بۆ ٤٠
لەم قۆناغەشدا پێویستت بە خواردنی هەمەڕەنگ و جۆراوجۆرە کە ئەوانیش:
-سپێناخ
-خواردنی گەڵا سەوزەکان (سڵق و گەڵا مێو و هاوشێوەکانی)
-برۆکولی
-کەلەرم و قەرنابیت
-شیر
-پەنیر
-ئەڤۆگادۆ
-مۆز
-تووی درکانە
-هێلکە
-برنجی قاوەی
لە پاش منداڵبوون پێویستە ئاگاداری تەندرووستیت بیت و ئەم خواردەمەنیانە بخۆیت:
-کونجی
-بادەم
-گێزەر
-پەتاتەی شیرین