سەردێر

د. بینای کامەران: ڕێجیمی کیتۆ نوێیە و لێکۆڵینەوەی وردی زانستی لەسەر نییە

خێزان

د. بینایی كامەران، پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژە بەوە دەدات کە بەهۆی ئەوەی ڕێجیمی کیتۆ نوێیە و لێکۆڵینەوەی وردی زانستی لەسەر نییە، پێویستە بە وریایەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەو دکتۆرە دەڵیت”لە وڵاتی ئێمە زۆرێک لە کوالێتی گۆشتەکان یاخود ڕۆنەکە باش نییە، هەر بۆیە گرنگە کە بە ئاگاییەوە بەکاربهێندرێت بۆ کیتۆ چونکە ئەگەری هەیە نەخۆشی دیکەی لێبکەوێتەوە”

ئەو دکتۆرە دەڵێت”کیتۆ ناتواندرێت گشتاندنی بۆ بکرێت و بۆ هەموو کەسەکان وەک یەک سوودمەند بێت، هەر بۆیە گرنگە کە ئاگاداری ئەوە بیت، جگە لەوەش پرۆگرامەکە بەپێی کێش و تەمەن جیاوازە و دەگۆڕێت”

بەوتەی ئەو دکتۆرە گرنگە ڕێجیمەکە لەژێر چاودێریدا ئەنجام بدرێت نەک بە هەڕەمەکی