خێزان
هەندێک زانیاری تەندروستی هەیە کە لە منداڵیەوە فێریان دەبین و دەیکەینە بنەما بۆ زانینی تەندروستی جەستەمان، لە کاتێکدا زانیاریەکە لە بنەڕەتدا هەڵەیە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:
-دووگیان بوون لە ٩ مانگ زیاتر نییە
ئەمە ڕاست نییە و هەندێکجار دووگیان بوون دەچێتە ٩ مانگ و نیو، ئەمەش لە ڕووی تەندروستیەوە ئاساییە
-ئەوەی حەبی ڤیتامین بخوات تەندروستترە
زۆرێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی حەبی ڤیتامین بێسوودەیە و بگرە هەندێکجار زیانی هەیە بەتایبەت گەر زیادەڕەوی تێدا بکرێت.
-خانەی مێشک دروستنابێتەوە
ئەمەش هەڵەیە، ئەم پرۆسەیە پێێ دەوترێت neurogenesis و خانەکە دروستببێتەوە.
-خواردنی شەوان نابێتە هۆی قەڵەویی
هەمان کاریگەری خواردنی هەیە لە کاتەکانی دیکە، جگە لەوەی بەهۆی نەجوڵانەوە لە پاش خواردنەکە ئەگەری زیادبونی کێشت زیاترە.
-دانیشتنی قاچ لەسەر قاچ ئاساییە
ئەم جۆرە دانیشتنە تەندروست نییە، بەتایبەت گەر ماوەی زۆربێت و سوڕی خوێن لە جەستە نا هاوسەنگ دەکات
-ڕاکردن ئازاری ئەژنۆ نادات
ڕاکردن دەبێتە هۆی ئازاردانی ئەژنۆ، بۆیە پێویستە پێڵاوی گونجاو لەپێ بکەیت و ناوە ناوە پشوو بدەیت بە قاچەکانت.
-نینۆک بەناوچوونی قاچ چارەسەری نییە
ئەم کێشە تەندروستیە چارەسەری هەیە، دەکرێت دەرمانی antifungal بەکار بهێنیت، یاخود چارەسەری سروشتی بۆ بکەیت، یاخود ٢٠ خولەک قاچت بخەرە ئاو و سرکەوە.