خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی کشانە کە جێگای شێلانت بۆ دەگرێتەوە و دەتوانیت بۆخۆت ئەنجامی بدەیت:
-بە پەستانی دەستت ملت بەلای چەپدا بکشێنە و ٣٠ چرکە بەو جۆرە ڕایبگرە، پاشان بەلای ڕاستدا
-دابنیشە و ئەمجارە بە پەستانی هەردوو دەستت بلت بۆ خوارەوە بکشێنە و ٣٠ چرکە ڕایبگرە.
-دواتر قۆڵەکانت بە پێچەوانەی یەکەوە بکە بەناو یەکدا بە جۆرێک کە هەست بە کشانی شان و پشتت بکەیت. ٣٠ چرکە ڕایبگرە
-بچۆرە نێوان دەرگایەک و هەردوو قۆڵت بە گۆشەی ٩٠ ڕابگرە و قاچت هەنگاوێک بهێنەرە پێشەوە، پاشان پاڵبنێ بە دەرگاکەوە بە جۆرێک هەست بە کشانی شانت بکەیت، ٣٠ چرکە ڕایبگرە
-قۆڵێکت ببە پشتەوە و بە قۆڵەکەی دیکەت تا دەتوانیت پاڵی پێوە بنێ بۆ خوارەوە و تا دەتوانیت، پاشان ٣٠ بۆ ٣٠ چرکە ڕایبگرە و بچۆرە سەر لایەکەی دیکە.
-بەدەمدا ڕابکشێ و قاچ و دەستت بەیەکەوە بەرز بکەرەوە، ٢ چرکە بوەستە و بچۆرەوە دۆخی ئاسایی. ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە.