كهرستهكهكانی نێو ماڵ وه‌ك هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ژیانمان پیویستیان به ئاگاداریه‌و تا زیاتر بیانپارێزین باشتر ده‌مێننه‌وه، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه كۆمه‌لێك ئامۆژگاریه بۆ پاراستنی كهرسهتهكانمان:
شتی قورس مه‌خه‌ره سه‌ر ئامێری جلشۆرینهكهت و به‌ر له‌وه‌ی جلوبه‌رگی تێبكه‌یت دڵنیابه له‌وه‌ی گیرفانه‌كانیان هیچی تێدا نیه.
زۆر پێویسته گرنگی به پاكوخاوێنی ناو ئامێری جلشۆره‌كه‌ت بده‌یت و تایتی گونجاو بۆ ئه‌و كاره به‌كار بهێنیت.
له كاتی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانت دڵنیابه له‌وه‌ی به شێوازی گونجاو بیگوازیته‌وه كه له رێنمای كه‌ره‌سته‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه.
دڵنیابه له‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی سارد بكه‌یته‌وه پاشان بیكهته به‌فر گره‌وه، واته به گه‌رمی مه‌یكه‌ره ناوی.
مه‌نجه‌ل و قاپه‌كانت به ته‌ل مه‌شۆ، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێنه‌گات و فڵچه‌ی ئاسایی به‌كار بهێنه.
له كاتی به‌كارهێنانی مایكرۆیڤ هه‌وڵبده په‌رداخێك ئاویش له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه دابنێیت، ئه‌وه‌ش هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی باشتر گه‌رم بێته‌وه.