سەردێر

گیراوەیەکی جادوویی

 

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە کە دەتوانیت بۆ تواندنەوەی چەوری و پاککردنەوەی پێست بەکاری بهێنیت و زۆر بەسوودە، بەڵام ئەم گیراوەیە زیاتر ئاوی زیادەی ئەو ناوچەیە دەر دەکات نەک ئەوەی تەنها خودی چەوریەکە بتوێنێتەوە:

 

چۆنیەتی ئامادەکردن:

-خاولیەک بکەرە ناو ئاوی گەرمەوە و بۆ ماوەی ٥ خولەک بیدە لەو ناوچەیەی کە دەتەوێت چەوریەکەی لابدەیت.

-دواتر ڕێژەیەکی هاوبەش قوڕی پاک (ئەو جۆرە قوڕەی کە بۆ درووستکردنی گۆزە و کاری هونەری بەکاردێت) لەگەڵ کرێمی شێدارکەرەوەی پێست تێکەڵبکە.

-گیراوەکە بدە لەو ناوچەیەی کە مەبەستە، جا قۆڵت بێت یاخود ورگت یان ڕانت.

-دواتر عەلاگەیەکی پلاستیکی تێوە پێچە.

-ئەگەر توانیت شەو تا بەیانی و ئەگەر نەتتوانی بۆ ماوەی ١ کاتژمێر با پێوەی بێت.

دواتر پاش ١ جار لە بەکارهێنان کاریگەریەکەی دەبینیت.