سەردێر

بەپێی جۆری ڕانت، بزانە دەبێت چ وەرزشێک بکەیت

 

قەڵەوبوونی ڕانەکان بەتایبەت لە خانماندا کێشەیەکی باوە، ئەمەی خوارەوە جۆرەکانی وەرزشکردن بە پێی شێوەی ڕانەکانت بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی لێوەربگریت:

-ڕانی کەوانی

ئەو وەرزشانەی پێوستە ئەنجامی بدەیت:

 

-بەپێوە بوەستە، قاچێکت درێژ بکە بۆ پێشەوە و پاشان پێوەی دابنیشە و هەڵبستەرەوە. ١٠ جار

-بەپێوە بوەستە و تا دەتوانیت بنوشتێرەوە بۆ لای قاچت، کەمێک بوەستە و هەڵبستەرەوە. ١٠ جار

ئەژنۆ لە یەک دراو

ئەو وەرزشانەی پێوستە ئەنجامی بدەیت:

 

-بەپێوە بوەستە، دواتر هەر جارەی بەلایەکدا بنوشتێرەوە و قاچەکەی دیکەت درێژ بکە. ١٠ جار بۆ هەر لایەک

-لەسەر لا ڕابکشێ و قاچێکت بەرز بکەرەوە و دایبنێرەوە، پاشان لایەکەی دیکە. ١٠ جار

 

 

-قەوسی لابەلا

ئەو وەرزشانەی پێوستە ئەنجامی بدەیت:

 

-بە پێوە بوەستە و دواتر لەسەر نوکی پێ خۆت بەرز بکەرەوە . ١٠ جار

-لەسەر قادرمە وەرزشی ڕاکردن  بکە

 

-ڕانی ئاسایی (ڕێک)

ئەو وەرزشانەی پێوستە ئەنجامی بدەیت:

 

– بکەوە سەر پشت و بەشێوەی پرد  سمتت بەرز بکەرەوە و شناوی پێبکە. ١٠ جار

 

 

-وەرزشی سکوات ئەنجام بدە. ١٠ جار