ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە بۆ خانمان کە جەستەیان نەرم و گەنج و جوان دەکات:
-Warrior Pose
بەهەمان شێوەی وێنەکە تا دەتوانیت خۆت بکشێنە و بۆماوەی ٣٠ چرکە بوەستە، پاشان هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و بیدەرەوە و دەستپێبکەرەوە، ١٠ جار
-وەرزشی V-ups
لەسەر پشت و قاچ ڕابکشێ و دەست و قاچەکانت ببە بۆ یەکتر بەشێوەی پیتی V ، ١٢ جار
-شناو بە تۆپ
قاچت لەسەر تۆپ یان شتێکی بەرز دابنێ و شناو بکە، ٤ سێت، هەرجارێک ٥ دانە
– Planks
لەسەر مەچەک و پێ بمێنەرەوە و هەرجارەی قاچێکت بەرز بکەرەوە
-جوڵەیەکی یۆگا پێش خەوتن butterfly pose
١- هەر لەسەر جێگاکەت بە پشتدا پاڵبکەوە
٢- بنی پێی قاچەکانت بدە لە یەکتر
٣- دەستت دەتوانیت یان بیخەیتە ژێر سەرت یان ڕێک دایبنێیت
٤- هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و بەم جۆرە بمێنەرەوە تا هەست بە ئاسوودەی دەکەیت.