سەردێر

کچەکەی هەولێر، لەسەر ڕێگری لە دابەزاندنی کێش هەڵاتبوو

 

لە کاتژمێر ٢:٣٠ ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 2021/01/22 هێژینی تەمەن 15 ساڵ، بەهۆی ئەوەی لە ماڵەوە ڕێگریان لێکردووە ڕێجیم بکات و کێش داببەزێنیت، لە ماڵەکەی خۆیان دەچێتە دەرەوە و هەڵدێت.

هێژین ماڵیان گەڕەکی پێنجی حەسارۆکی هەولێرە، پاش ئەوەی جانتا دەپێچێتەوە و مۆبایلێکی خوشکە بچوکەکەی هەڵدەگرێت، دەچێتە دەرەوەی ماڵ و ئەو بەرە بەیانە لە مزگەوتێکی شاری هەولێردا دەمێنیتەوە، پاشان دەچێتە تێریمناڵ و سواری پاسدەبێت و دێتە شاری سلێمانی.

باوکی هێژین کە بەوتەی خۆی کچەکەی ماوەیەکی دۆخی دەروونی باش نییە و لەسەر دابەزاندنی کێش کەمێک دەمەقاڵییان بووە، دەستدەکات بە سۆراخی کچەکەی.

بۆ شەوی دواتر و لە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیان لە پۆلیسی سلێمانیەوە پەیوەندیان پێوەدەکرێت و ئاماژە بەوە دەدەن کە کچەکەیان لە مزگەوتێکی شارەکەدا دۆزیوەتەوە و براوەتە بەشی پۆلیسی نەوجەوانان.

هەر لەوکاتەدا دایک و باوکی هێژین بەرەو سلێمانی بەڕێدەکەون بۆ وەرگرتنەوەی کچەکەیان و پاش پڕکردنەوەی بەڵێننامە، کچەکەیان دەبەنەوە.