خێزان
چه‌ند ڕاپۆرتێكی پزیشكی هۆشیاری ده‌دات له ماچكردنی به‌شێكی دیاریكراوی جه‌سته به‌و پێیه‌ی به‌هۆكاری مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌و كه‌سه داده‌ندرێت كه ماچده‌كرێت.
یه‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پرۆفیسۆر لیفی ریته‌ر له زانكۆی هوفسترا له نیۆرك ماچكرنی به‌شی ناوه‌وه‌ی گوێچكه مه‌ترسیداره‌و له هه‌ندێك كاتدا ڕه‌نگه ببێته هۆی له ده‌ستدانی توانایی بیستن.
به‌پێی وته‌ی پرۆفیسۆره‌كه تا ئێستا توانیویه‌تی 30 كه‌س له منداڵ و ژن و پیاو بدۆزێته‌وه كه به‌هۆی ماچكردنی گوێچكه‌یانه‌وه توشی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن به شێوازێكی له ناكاو هاتوون.
هاوكات به وته‌ی پرۆفیسۆره‌كه ئه‌گه‌ری توشبونی له ده‌ستدانی هه‌ستی بیستن به‌هۆی ماچكردنه‌وه له منداڵاندا زیاتره و دایك و باوكه‌كه‌ش دره‌نگتر پێی ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، هه‌ر بۆیه نابێت گوێچكه‌ی منداڵ ماچ بكه‌یت.