خێزان
ئەمەی خوارەوە ڕێگایەکی کاریگەرە لە ڕێگەی بەکارهێنانی پڕتەقاڵەوە بۆ نەهێشتنی چرچی ڕوخسار و پاککردنەوەی لە زیپکەکان.
ئامادەکردن و بەکارهێنان:
-پرتەقاڵێک پارچە پارچە بکە و پاشان بیگوشە
-ئاوی پرتەقالەکە بکەرە نێو قاپێکەوە و پاشان بە پارچەیەکی بچووکی لۆکە ئاوی پرتەقاڵەکە بەسەر دەموچاوتدا دابەش بکە
-بۆ ماوەی دە خولەک پێوەی بهێڵەوە و لە کۆتاییدا بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ.
بەم جۆرە ڕێگری لە چرچبوونی ڕوخسارت دەکەیت و چارەسەریشە بۆ نەهێشتنی زیپکە، بەڵام گەر پاش بەکارهێنانی هەستت بە حەساسییەت(هەستیاری) کرد ئەوا ڕێگەی دیکە تاقی بکەرەوە.