سەردێر

چەند شتێکی ئاسایی لە نێو ماڵدا کە مەترسیدارە بۆ منداڵەکەت و پێویستە وریابیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی ئاسایییە لە نێو ماڵدا کە مەترسیدارە بۆ منداڵەکەت و پێویستە وریابیت:

 

-یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو شتانەی لە ماڵدا هەیە پاتری بچوکە کە منداڵ قوتی دەدات و بەهۆی ئەوەی ژەهراوییە پێویستە بە خێرایی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە و بۆی دەربهێندرێت

توێژینەوەیەکی زانستی ڕەوڕەوەی وەک شتێکی مەترسیدار بۆ منداڵ ناوەزەند کردووە چونکە ئەگەری کەوتن و زیان پێگەیاندنی تێیدا زۆرە و لە هەندێک وڵات قەدەغە کراوە.

-بەپێی توێژینەوەکان ئەو نوقڵانەی لە شێوەی حەب و دەرماندان زیانیان بۆ منداڵ هەیە، چونکە وادەکات دواتر منداڵەکە حەب و دەرمان بخوات و وابزانێت نوقڵە


-بە پێی توێژینەوەیەک فەڕش میکرۆبی زۆری لەسەر دەنیشێت و کاتێک منداڵ شتی بچوکی سەر فەرش هەڵدەگرێتەوە و دەیخوات ئەگەری زیان پێگەیاندن و نەخۆشکەوتنی زۆرە

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ئەو شتانەی لەسەر مێزی میوان دادەندرێت هۆکاری زۆرێک لە ڕووداوەکانی برینداربوونی منداڵان بووە

بەپێی توێژینەوەیەک ٪٦٥ی ئەو شتانەی لە لایەن منداڵەوە قوت دەدرێت کۆینی ئاسنی پارە بووە و مەترسیدارە

-بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی دیکە میزەڵدان بۆ منداڵ مەترسیدارە، چونکە پاش ئەوەی دەتەقێت پارچەکانی قوت دەدات و دەبێتە هۆی خنکان

-جانتای کراوە یەکێکی دیکەیە لە شتە مەترسیدارەکان بەو پێیەی منداڵ دەستکاری شتی ناوەکەی دەکات و زیانی بۆی هەیە

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە تەسریحەی سەری منداڵان بە هەمان شێوە زیانی بۆ سەری منداڵەکە هەیە و ئازاری پێدەگەیەنێت و باشترە کەمتر بەکار بهێندرێت.

 

بەپێی توێژینەوەکان ئەو شامپۆیانەی لە عەلاگەی بچوکدایە و ڕەنگدارە بۆ منداڵ مەترسیدارە چونکە زۆرجار لەگەڵ نوقڵ و نەستەلەدا لێی تێکدەچێت و دەیخوات و توشی ژەهراویبوونی دەکات.