سەردێر

چەند بیرۆکەیەک بۆ هەڵگرتنی سەوزە و میوەکان کە زۆر بەسوودە بۆت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکە بۆ هەڵگرتنی سەوزە و میوەکان کە زۆر بەسوودە بۆت:

 

-باشترین ڕێگا بۆ هەڵگرتنی پیاز هەڵواسینێتی لە تورەکەدا بە جۆرێک کە تیشکی خۆر لێی بدات، بەو جۆرە ٦ بۆ ٨ مانگ هیچی لێنایەت

-گەر کاغەزی ئەلەمنیۆم بکەیت بە سەری مۆزەوە، ٤ بۆ ٥ ڕۆژ درەنگتر تێک دەچێت

-سیر لە شوێنی تاریکدا هەڵبگرە کە شێداری کەمبێت، نابێت پارچە پارچەشی بکەیت چونکە بەو جۆرە تەنها ٣ بۆ ١٠ ڕۆژ دەمێنێتەوە.

-گەر قاشێک لیمۆت بەکارهێنا و ویستت قاشەکەی دیکە زوو تێک نەچێت، ئەوا خوێی پێدابکە و هەڵی بگرە، یاخود بیکە ناو کاغەزی ئەلەمنیۆمەوە و تا ٣ ڕۆژ هیچی لێنایەت.

-تەماتە لە پلەی گەرمی ١٠ ی سیلیزی هەڵبگیرێت تامەکەی تێک ناچێت.

-پێویستە پەتاتە لە شوێنی تاریک و سارددا هەڵبگیرێت و بەو جۆرە زۆر دەمێنێتەوە.