خێزان
کرێکارێک ژینگە پارێز لەکاتی کارەکەیدا پشتێنێکی ئاڵتوون دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خانەوادەکەی.
ئەو کرێکارە لەکاتی کاری ئاسایی خۆیدا کە كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی ماڵان بووە لە شاری ئاكرێ، پشتێنە ئاڵتونەکەی دۆزیوەتەوە و دواتر پەیوەندی بە خاوەنەکەیەوە کردووە و بۆی گەڕاندۆتەوە.
ئەم کارەشی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و خەڵک وەک کارێکی جوامێرانە باسی لێوە دەکات.