ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک مەترسیە کە هۆکارە بۆ نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لەمناڵدا و پیویستە ئاگاداربیت:
١/ شەکرە «لەکاتی دووگیانی»
٢/بوونی نەخۆشی زگماکی دڵ لە خێزان دا
٣/بەکارھێنانی خواردنەوە کحولیەکان
٤/خواردنی ھەندێ دەرمان لەکاتی دووگیانی دا
٥/توشبوون بە ڤایرۆسی سورێژەی ئەڵمانی لە سێ مانگی یەکەمی سکەکە
٦/گرفتی کرۆمۆسۆم
٧/ئەوانەی لە شوێنە بەرزەکاندا دەژین «لوتکەی چیا»
نیشانەکانی نەخۆشی زگماکی دڵ لە منداڵان دا
١/گرفتی شیر خوارد وەکو «زوو ھیلاک بوون لە مژینی شیر، ئارەقکردنەوەی زۆر، زیادنەکردنی کێش»
٢/ گرفتی ھەناسەدان «دڵە کوتێ، ھەنەسە بڕکێ، شینبوونەوە، ھەوکردنی سنگ»
٣/ زوو ماندوبوون و ھیلاکی لەکاتی جوڵە و وەرزش.
ئامادەکردنی: دکتۆر ئاوات واژەیی
پزیشکی پسپۆڕ دکتۆرا لە گەشە و نەخۆشی مناڵ