خێزان
شتێكی ئاساییه كه له‌گه‌ڵ تێپه‌ربونی ته‌مه‌ندا چرچی و نیشانه‌ی پیری له‌سه‌ر ڕوخسارمان ده‌ربدات، به‌ڵام ده‌توانرێت له رێگای ژیانێكی ته‌ندروسته‌وه كاریگه‌ری ئه‌و نیشانانه كه‌مبكرێته‌وه، به‌ده‌ر له ڕوخساریش 5 ناوچه‌ی دیكه‌ی جه‌سته هه‌یه كه نیشانه‌ی پیری له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت كه دیارترینیان:
– سه‌رئه‌ژنۆ و قۆڵه‌كان: سه‌ر ئه‌ژنۆ و قۆڵه‌كان ئه‌و ناوچانه‌ن كه زوتر چرچدهبن و زۆرجار ڕه‌شیش ده‌بنه‌وه، هه‌ر بۆیه پێویسته ئاگاداریانبیت و به‌رده‌وام كرێمی شێداركردنه‌وه‌ی لێبده‌یت.
– مل: ئه‌م ناوچه‌یه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام خۆر لێیده‌دات، زۆركات پشتگوێش ده‌خرێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی پیری له‌سه‌ری ده‌ربدات، بۆیه گرنگه به‌رده‌وام وه‌رزشی مل ئه‌نجام بده‌یت و كرێمی تایبه‌تیش به‌كار بهێنیت.
– مه‌مك: چرچبون و شۆڕبونه‌وه‌ی مه‌مكه‌كان هێمایه‌كی دیكه‌ی پیرییه كه زوو سه‌رهه‌ڵده‌دات گه‌ر ئاگاداری نه‌بیت له رێگه‌ی پاراستنی له تیشكی خۆر و به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ته‌وه.
– نه‌رمایی گوێچكه: ڕه‌نگه تائێستا خه‌یاڵت بۆ ئه‌م ناوچه‌یه نه‌چوبێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش شوێنێكه كه هه‌ر زوو چرچده‌بێت و نیشانه‌كانی له‌سه‌ری دیاری ده‌دات، به‌تایبه‌تیش گه‌ر گواره‌ی قورس و گه‌وره به‌كار بهێنیت، هه‌ر بۆیه خۆت له‌وه بپارێزه‌و بهردهومیش چه‌وری بكه.
– ناوه‌وه‌ی چاو: به تێپه‌ڕبونی ته‌مه‌ن چاوه‌كانت له ناوه‌وه ماندوو ده‌رده‌كه‌وێت و هێڵی سور تێیاندا دیاری ده‌دات، بۆیه باشتره پێشتر له رێگه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو به زۆری و خه‌وتنی گونجاو له رۆژێكدا و خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامین A تێدایه رێگری له‌وه بكه‌یت.