خێزان
بەشێوەیەکی گشتی متمانە لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا زۆر گرنگە، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاماژەیە کە دەری دەخات هاوسەرەکەت شتی دیکەی لە ژێر سەردایە و ڕەنگە خیانەتت لێبکات، بۆیە پێویستە ئاگادار بیت:
#١
-کەمتر کاتی هەیە بۆتۆ و وەک جاران نەماوە و حەز بەوە ناکات لێت نزیکبێت و قسەت لەگەڵبکات
#٢
-کاتێک پرسیار لە شتێک دەکەیت وەلامی گوماناویت دەداتەوە و خۆی لێ دوور دەکاتەوە
#٣
-بۆنمونە کە تەلەفونی بۆدێت دەچێتە دەرەوە وەڵام دەداتەوە، بێدەنگ و نهێنی قسە دەکات، کە دێتە ژورەکە یەکسەر کۆمپیتەرەکە دادەخاتەوە
#٤
-تاقەتی لێت نامینێت و بە قسە و پرسیارەکانت بێزار دەبێت، ڕەنگە پرسیارێکی سادەی تۆ شەڕێکی زۆری بەدوادا بێت.
#٥
-کەمتر لە جاران پەیوەندی سێکسیت لەگەڵ ئەنجام دەدات و زۆر سارد و سڕە لەگەڵ تۆ
#٦
-زیاد لە پێویست گرنگی بەخۆیان دەدەن و کەشخەتر دەبن، ستایلی قژو و جلەکانی دەگۆڕێت و کەمتریش گرنگی بە تۆ دەدات.
#٧
-هەست بەوە ناکەیت کە هاوسەرتە و لە ڕووی جەستەیی و دەرونیەوە زۆر لێت دوورە
#٨
-پاسۆڕدی فەیسبووک و مۆبایل و ئاپاد و کەرەستەکانی دەگۆڕێت یان زۆر سەخت دایان دەنێت بۆی تۆ بۆت نەدۆزرێتەوە و ڕێگەش نادات دەستی لێبدەیت.
#٩
-تاقەتی چونەدەرەوەی نییە لەگەڵ تۆدا و هیچ گرنگیت پێنادات، زیاتر بە تەنها و بەبێ ئاگاداری تۆ دەچێتە دەرەوە، لە کاتێکدا پێشتر وانەبووە.