سەردێر

جۆری جێگربوونی کۆرپە لە نێو منداڵداندا چۆنە و کامیان باشترینە؟ ئایا دەکرێت بگۆڕدرێت؟

خێزان

کۆرپە کاتێک لە نێو منداڵداندا گەورە دەبێت، بە جۆرێکی دیاریکراوی خۆی جێگیردەبێت و دەمێنێتەوە، کە ئەو جۆرانەش کاریگەری جیاوازی هەیە لەسەر منداڵبوونەکە، ئەمەی خوارەوە دیارترین جۆرەکانە:

١

لەم جۆرەدا کۆرپە سەری بۆخوارەوەیە و پشتی ناوە بە سکی دایکیەوە، ئەمە باشترین جۆری مانەوەی منداڵەکەیە چونکە زۆر بە ئاسانتر دەتوانیت بێتە دەرەوە لەکاتی لەدایکبوون.

 

 

٢

لەم جۆرەدا کۆرپە سەری بۆخوارەوەیە و پشتی ناوە بە پشتی دایکیەوە، لەم جۆرەدا منداڵەکە بە ئەستەم دەتوانێت سەری بجوڵێنێت و لەکاتی لەدایکبووندا بێتە دەرەوە، هەر بۆیە قورسیەکی زۆر بۆ دایکەکە درووستدەکات.

 

٣

لەم جۆرەدا منداڵ بە ئاسۆی لە منداڵداندا پاڵکەوتووە وەک ئەوەی لەسەر پشت پاڵکەوتبێت، ئەو منداڵانەی بەم جۆرەن گەر پێشتر سەریان نەبەنە خوارەوە  لەکاتی لەدایکبوون مەترسی درووستدەکەن بۆ دایک و بۆیە پێویستە بە نەشتەرگەری لەدایک ببن.

 

٤

لەم جۆرەدا منداڵ سەری بۆسەرەوەیە، ئەم جۆرە لە منداڵداندا بۆ منداڵەکە باشە، بەڵام لەکاتی منداڵبووندا کێشە درووستدەبێت و بە ئەستەم دێتە دەرەوە.

 

ئایا دەکرێت جۆری جێگیربوونی منداڵ لە منداڵداندا بگۆڕدرێت؟

بەڵێ دەگونجێت، هەندێک کۆرپە خۆی لە کاتی نزیکبوونەوە لە لەدایکبوون سەری بەرەو خوارەوە دەبات، هەندێکجاریش بە وەرزشکردن و ڕێکردنی ڕۆژانە بۆماوەی نیو کاتژمێر و مەلەکردن، شێوەکەی دەگۆڕێت.