خێزان
پاش ئەوەی بێژەرێکی کەناڵی ئێران ٢ جلوبەرگی کوردی بە جلوبەرگی (شوان) ناوبرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
ئەو ئەکتەرە ناودارە ئێرانییە وەک پشتگیریەک لە جلوبەرگی کوردی، وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نووسیوە “بژی کورد”
ئەمەش لەکاتێکدایە کە قسەکانی ئەو بێژەرە ناڕەزایی زۆری بەدوادا هاتووە و کوردانی ڕۆژهەڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی خۆیان بە جلوبەرگی کوردیەوە دادەنێن.