سەردێر

گەر دەتەوێت چاوت دووربێت لە نەخۆشی و زوو کز و لاواز نەبیت، ئەم خواردنانە بخۆ

خێزان

چاو یەكێكە لە ئەندامە ئاڵۆزەكانی جەستەی مرۆڤ و لە چەندان بەشی بچووك پێك دێت، كە هەریەكەیان ئەركی تایبەت بەخۆی هەیە، بۆ پاراستنی چاو لە چاوكزی و نەخۆشی دووربینی و كێشەكانی تر، پزیشكان ڕێنماییمان دەكەن كە بەردەوام ئەو خۆراكانە لەیاد نەكەین و بیخۆین کە بۆ چاو بەسوودە.

 

لێرەدا گرنگترین ئەو خۆراكانە دەخەینە ڕوو:

– گێزەر، یەكێكە لە و میوانەی كە سوودێكی تەندروستی زۆری هەیە بەگشتی و بەتایبەتیش بۆ چاو گرنگیەکی زۆری هەیە، ئەمەش بەهۆی بونی رێژەیەكی زۆری مادەی كارۆتین لە پێكهاتەكەیدا و بڕێكی زۆریش ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆرەكان

– سپێناخ، یەكێكە لەو سەوزانەی بڕێكی زۆر ئاو لە پێكهاتەكەیدا هەیە، هەروەها بڕێکی زۆر ماددە خۆراکییەکان وەک سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، كاربۆهیدرایت، پرۆتین، مەگنیسیۆم، لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ڤیتامینەكانی “C,D,A,B12,B6” هاوكات دژە ئۆكسیدێكی بهێزە و چاو لە تەنە دەرەكییەكان دەپارێزێت.

– هێلكە، زەردێنەی هێلكە یەكێكە لەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی گرنگ و پێویست بۆ تەندروستی چاو و رێژەی 90%ی هێلكە لە كانزاكانی كالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆر و زنك پێك دێت، هەروەها ڤیتامینەكانی B1، B6 لە پێكهاتەكەیدا بوونی هەیە، ئەمانەش دەبنە هۆی بەهێزکردن و پاراستنی بینایی چاو.

– ترشەمەنی و ترێ، ترشەمەنییەكان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C كە سوودێكی یەكجار زۆری هەیە بۆ چاو و یارمەتی تۆڕی چاو دەدات و لە وشكبوونەوە دەیپارێزێت، ترێ‌ كە دەوڵەمەندە بە بڕێكی زۆر ڤیتامین، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، كە دەبنە هۆی بەهێزبوونی هەستی بینین .

– بادەم، بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3 و ڤیتامین A تێدایە, تەنیا بە خواردنی بڕێكی كەمی بادەم لە بەیانیاندا ئەوا تۆڕی چاوتان بە تەواوی پارێزراو دەبێ و لە زۆربەی كێشەكانی بینین دوور دەكەونەوە.

– ماسی، یەكێكە لە و خۆراكانەی كە لە هەموو جیهاندا گرنگییەكی زۆری پێ دەدرێت، چونكە سوودێكی یەكجار زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەتایبەتی ماسی سەلەموون بەهۆی زۆری رێژەی چەوری ئۆمێگا-3 لە پێكهاتەكەیدا نەخۆشییەكانی چاو بە تەواوەتی بنەبڕ دەكات و لە هەموو كێشە تەندروستییەكانی چاو دوورتان دەخاتەوە.