خێزان
هاوشێوەی سەوزەكانی تر خواردنی شویت سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەیەكه بۆ چەندین ڤیتامین، ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێك لە شێرپەنجە.
پێكهاتەكانی شویت وەكو پێكهاتەكانی سیر چالاكن و دژی گەشەی بەكتریایە، شویت وەكو سەرچاوەیەكی كانزای كالسیۆم گرنگی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە پووكانەوەی یان لاوازبوونی ئێسك، كە ئەمەیان ڕوودەدات لە ئافرەتدا لەپاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی سوڕی مانگانە .
خواردنی ئەم سەوزەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەوكردنی ڕۆماتیزمی جومگەكان سوودی لێوەردەگیرێت، تۆوی شویت ڕۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی گەدە بۆ هەرسكردنی خۆراك و سووككردنی خەوزڕان.