بۆچی نابێت دەرمانی دژەبەکتریا بدەیت بە منداڵی خوار دوو ساڵ، توشی چیدەکات؟

سەردێر

خێزان

توێژینەوە زانستیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە نابێت دەرمانی دژەبەکتریا بدەیت بە منداڵی خوار دوو ساڵ چونکە کاریگەری خراپی لەسەر هەیە.

بەوتەی دکتۆر پشدەر عبداللە پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بووان بەکارهێنانی دەرمانی دژەبەکتریا لە منداڵی بچوکتر لە دوو ساڵ مەترسی توشبوونی منداڵەکە لە داهاتوودا بە کۆمەڵێک نەخۆشی زیاد ئەکات.

ئەو دکتۆرە دەڵێت”بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە مایۆکلینیک بڵاوکراوەتەوە ئەم منداڵانەی تەمەنیان بچووکترە لە دووساڵ و دەرمانی دژەبەکتریایان بۆ بەکارهاتووە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی ڕەبۆو ئیکزیماو هەستیاری بە خواردن و نەخۆشی هەستیاری بە گەنم و قەڵەوی منداڵ و نەخۆشی جوڵەی زۆرو تەرکیزی کەمی منداڵان لەداهاتوودا زیاتر ئەبێت.”

ئەو وتوشیەتی”تا زیاتر دژەبەکتریا بەکاربهێنن مەترسی تووشبوونیان زیاتر ئەبێت.”