خانەوادەی هونەرمەند کەریم کابان: ھیچ داوایەکی یاسایمان لەسەر ئەو کەسە تۆمار نەکردووە

سەردێر

خێزان

بنەماڵەی هونەرمەند کەریم کابان ڕایدەگەیەنن کە ئەوان وەک بنەماڵەی کابان ھیچ داوایەکی یاسایان لەسەر ئەو کەسە تۆمار نەکردووە و لێیخۆشبوون.

شوان کابان کوڕی ھونەرمەند کەریم کابان لەوبارەیەوە رایگەیاندووە”وەک بنەماڵەی کابان ھیچ داوایەکی یاسایمان لەسەر ئەو کەسە تۆمار نەکردووە، ئەویش منداڵی ئەم میلەتەیە و ھەڵەیەک گەر ھەبووبێ چاو پۆشی لێدەکەین، تا کۆمەڵگاکەمان ھێندەی تر پڕ نەبێ لە رق و کینە و تۆڵە. ”

ئەو وتوشیەتی”بەڵام سەندیکا و کۆمەڵێ ھونەرمەندی ئازیز نیگەران بوون و (داوای یاساییان تۆمارکردووە، وابزانم دواتر کشاندویانەتەوە)، ئێمە سوپاسی ھەموو ئەو بەرێزانە ئەکەین، کە نارازی بون لەو مەسەلەیە وھەڵوێستی جۆراوجۆریان نواندوە، نایشارینەوە کە، ئەو حاڵەتەمان لە کۆن و ئێستا وئایندەش ھەر پێ ناخۆش بوە، کە ناو ناتۆرە لەھەر کەسێک بنرێت. بەڵام ھەمیشە بەخشندەیی پیشەی بنەماڵەی کابانەکانە”