فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ژێر دەریایی دێتە ناو جەنگی ڕووسیاو ئۆکراین

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.

© Image Copyrights Title
© Image Copyrights Title
© Image Copyrights Title


بەریتانیا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ژێر ئاوگەڕ دەداتە ئۆکراین و ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕووسیاش بڕیارێکی واژۆکرد کە ئاسانکاری بۆ نیشتەجێبوون و کارکردنی سەدان هەزار کەس دەکات کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکەی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکراین وڵاتەکەیان بەرەو رووسیا بەجێهێشتووە.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا، ڕایگەیاند؛ رۆژی شەممە 5-11-2022،  شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ژێر ئاو گەڕ، دەداتە ئۆکراین بۆ یارمەتیدانی پووچەڵکردنەوەی مینەکانی ڕووسیا لە کەناراوەکانی، یەکەم وەجبەی سەربازانی ئۆکراینش ڕادەهێنێت بۆ بەکارهێنانیان.

 

وەزارەتى بەرگرى بەریتانیا ڕایگەیاندووە، فڕۆکەکان بۆ بەکارهێنان لە ناوچە قووڵە کەنارییەکان دروستکراون و توانای کارکردنیان هەیە تا 100 مەتر لە ژێر ئاستی دەریا، بۆ دۆزینەوە و دیاریکردن و ناسینەوەى مینەکان و پوچەڵکردنەوەیان.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند مانگی داهاتوودا دەیان کارمەندی هێزی دەریایی ئۆکراین مەشق و ڕاهێنان لەسەر بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دەکەن و لە ئێستاشەوە مەشق و ڕاهێنان بۆ وەجبەی یەکەمیان دەستیپێکردووە .

 

بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە کە هەرچەندە هەندێک کەشتی هەڵگری دانەوێڵە بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتننامەی نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان توانیویانە ئۆکراین بەجێبهێڵن، بەڵام بەهۆی مینەکانی ژێر ئاوەوە هاتووچۆیان سنووردار دەمێنێتەوە کە هێزەکانی ڕووسیا بەدرێژایی کەناراوەکانی وڵاتەکەیان سنوورە ئاویەکانیان مین ڕێژکردووە.

 

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، پاکێجێکی هاوکاری سەربازی و مرۆیی بە بڕی 300 ملیۆن پاوەند بۆ ئۆکراین ڕاگەیاند، دوای ئەوەی پلانێکی 450 ملیۆن پاوەندیش لەئارادا بوو.

 

لە چوارچێوەیەکی دیکەدا، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، فەرمانێکی واژۆکرد کە ئاسانکاری بۆ نیشتەجێبوون و کارکردنی سەدان هەزار کەس دەکات کە لە سەرەتای هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکراین ئەو وڵاتەیان بەرەو ڕووسیا بەجێهێشت.

 

“ڕێوشوێنی کاتی” نوێ کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، ڕێگە بە خاوەن پاسپۆرتی ئۆکراینی و دانیشتوانی ناوچە جیابووەکانی لایەنگری ڕووسیا لە دۆنێتسک و لوگانسکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دەدات بۆ “ماوەیەکی نادیار” لە ڕووسیا بمێننەوە.

 

پێشتر تەنها بۆ ماوەی 90 تا 180 ڕۆژد، هاووڵاتیانی ئۆکراینی ڕێگەیان پێدەدرا و مۆڵەتی کارکردن یان مۆڵەتی تایبەتیان پێویست دەبوو  تا زیاتر بمێننەوە.

 

لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە بەردەوامەکەی مۆسکۆ بۆ سەر وڵاتەکەیان، ملیۆنان ئۆکراینی پەنایان بۆ ئەوروپا و بەشێکیشیان پەیانان بۆ ڕووسیا برد.

بێکاری …. مۆتەکەی گەشەی ئابوری هەرێم
پێشت بێکاری …. مۆتەکەی گەشەی ئابوری هەرێم
سوێد، مل بۆ داواکانی تورکیا دەدات
دواتر سوێد، مل بۆ داواکانی تورکیا دەدات
ەیوەندیدار