سەردێر

بۆچی دکتۆر بەرهەم؟

لە دونیای مۆدێرندا، ئیدارە رۆڵکی دروستکەری هەیە، بۆ ئەوەی ئیدارەیەکی دروسکەر و پێشکەوتوو لە هەر ووڵاتێک هەبێت” الرجل المناسب” کادیری گونجاو، مەرجی سەرکەوتنە..
لە دونیای مۆدێرندا، ئەو کەسانەی کە لێهاتوویەکیان هەیە، لە هەریەک لە بوارەکانی ژیان، خەڵک بەچاوی رێزەوە سەیری دەکەن.

لە کوردستانی عێراقدا، زیاتر لە سی ساڵە، هەرێمکی سەربەخۆمان هەیە، لەو هەرێمەدا،کەسانێک هەن کە جێ پەنجەیان لە سەر بوارەکانی ژیانی خەڵک هەیە.

دکتۆر بەرهەم ساڵح کەسێکی دیار و درەوشاوەی ناو دونیای سیاسی هەرێمی کوردستانە.

خەڵکی کوردستان لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێک هەست بەوە ئەکەن، ئەوەی دکتۆر بەرهەم لە دوو ساڵ توانی ئەنجامی بدات چەندە پڕ بایەخ بوو بۆ ژیانیان.

دکتۆر بەرهەم لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێم کاتێک سەرۆک وەزیران بوو، خەڵک بەتەواوەتی بوژایەوە، ئەمەش وایکردوە، کە زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان، سوپاس گوزاری بکەن، کە توانیبووی سەرە ڕای، هەموو ئاستەنگەکان چۆن ئیدارەیەکی سەرکەوتووی هەبێت، جێگای ڕەزامەندی خەڵک بێت.

بەڵێ خەڵک بەگشتی سوپاس گوزارن، تۆ لەوانە گەرێ کە بەمەبەستی سیاسی و بۆ داپۆشینی کێماسیەکانیان، چاویان واقیعەکە خاس نابینێت، دەیانەوێت، تەشوهی سەرکەوتنەکانی خەڵکانی دیکە بکەن…!

ئەگەر لە مالیزیا مهاتیر محەمدێک هەبوو بێت، لیکوان یو لە سەنگافورە، گەلەکەیان دەستیان پێیانەوە گرتبێتن، ئەوە لە کوردستانیش چیرۆکی بەرهەم ساڵح چیرۆکێکە، کە سەدان کۆمپانیای بیانی و هەزاران هەلی کار و دروستکردنی نیشتیمان لە رێگای گۆرانکاری لە سیستەمی خوێندن و زانکۆ، چیرۆکێک نین، کە لە بیر بچنەوە.

هەرچەندە ئەو چیرۆکانە، بەهۆی ئۆپزسیۆنی ئەو کاتە و کۆمەڵێک هاوکێشەی سیاسی ناجۆر، بەزووی کۆتایان پێهێنرا، بەڵام چیرۆکەکان دەکرا بکرێنە رۆمانێکی گەرورە، کە ئێستا هیچ کەسێک کوردستانی نەدەناسیەوە.

بەرهەم ساڵح پیاوێکی گونجاوە، لە ناو دۆخێکی ناگونجاو.
پیاوێکە لە هەر جێگایەک بێت، بناغەیەک دائەمەزرێنێت، کە ئەوانەی دوای خۆیی توانن لەسەری بڕۆن و بەردەوام بن.

لەو سێ ساڵەی لە عێراق سەرۆکە، ساڵێک بەهۆی خۆپیشاندانی تشرین و دواتریش ساڵێک بەکۆڕۆنا رۆیشت.
بەڵام لە گەڵ ئەوانەشدا سەرۆک بەرهەم توانی لە عێراق بەهماهەنگی سەرۆک وەزیران ستراتیجی بنیات نانەوەی نیشتیمانی پێش بخات.

ئەو ستراتیجیەتەی سەرۆک کۆمار دایرشتوە، لە بری کێبڕکێی لایەنە ناکۆکەکان، هەمووان دەتوانن لە عێراقدا کەڵک و سودێکی زۆر ببینن، گەلانی عێراقیش بەرەو بنیات نانەوەی نیشتیمانە ماندوەکەیان دەرۆن، بنیات نانەوەی نیشتیماندکی ماندوی وەک عێراق لە گرینگترین شتەکانە، کە گەل پێویستی پێیەتی.

ئەو کارانەی دکتۆر بەرهەم کردویەتی لە عێراقدا، نەک هەر جێگای ڕەزامەندی عێاقیەکان و لایەنە کۆک و ناکۆکە ناوخۆیەکان، بگرە جێی رێزی سعودیەکان ئێران ئەمریکا و هەموو لایەنەکانی دیکەش، بۆیەشە، کە هەمووان بەخۆشیەوە، چاوەرێی بەردەوامی کارەکانی ئەکەن لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا.
رێز گرتنی ئەو لایەنە ناکۆکانە لە کارەکانی سەرۆکی عێراق، شتێک نیە بەسوتفە دروست بوو بێت، بەڵکو بەروبومی ستراتیجیەتێکی ئاقڵانیە، کە عێراقیەکان پێویستیانە، دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ بەدی هێنانی ئاشتی لەناوچەکە، هۆکارێکە بۆ کۆبوونەوە و وەلانانی کێشەکان.