سەردێر

هەولێر و وەفدی شاری خامۆشان

سالاری بازیان
ئەوانەی دوێنی وتمان دوژمنن ئەرتەش و سوپایان دەناردە سەر كوردستان بەئیمامی ئيزرائيل ريفراندۆمیان لەناوبرد، ئێستا بوونەتە عەزيزى ميصر و
هەولێریان کردۆتە سەرەڕێ ! نیازمەندن بەماڵی شێواوی كورد پینە و پەڕۆی بەرگی دڕاوى شيعەيزم بكەن و
نەخشەی زۆرینە و کەمینە و سەروەری خاكى عێڕاق لەهەولێر بەکرد بدەن، پرسی سەرۆک کۆماریش وەک داشەهارە بجوڵێینن و
كەرکوک و ماددەی (١٤٠) و قوتی خەڵک و پێشمەرگە هەڵواسراوی بێ ڕێککەوتن و وەرەقەی واژۆکرا بەویژدان و بەزەیی برا شیعەکان و هاومەزهەبەکان بسپێرن.
سلێمانیش هەر چاوەڕێی وەفدی شاری خامۆشانە و گیریخواردوە، سەرۆک کۆمار بەفرۆکەخانەی هەولێر بنێرن مسۆگەرە يان
بەکەرکوک و سلێمانی؟
باشە..ئیسلامییەکان و یەکێتی و گۆڕان سلێمانی شکۆ و هەیبەتی ئەوانە و حەق نییە کۆبوونەوەیەک بکەن و بڵێن ئێمەش هەین؟ چاوەڕێی كام جۆره لەبەشدارى سیاسین؟ هەر هێندەی بەڕەکەی خۆتان بەنیازن پێڕاکێشن، ئەگەر هەروا بێدەنگ و سەدابن زۆر دڵنیابن هەڵبژادنی ئەمجارەی کوردستان چارەنووستان دەچێتە بەر شمشێری زۆرینە و کەمینە دەرد و بەڵایەک یەخەتان دەگرێت بەهیچ حەکیمێک دەوا ناکرێت، ئەوسا نەک بەقەد بەڕەکەی خۆتان پێ ڕاناکێشن، بەڵکو بەڕەتان نامێنی تا لەسەری دابنیشن .