سەردێر

2022 دوركەوتنەوەى قەڵای هەولێر و قەڵاچوالان

سالارى بازيان

كاتێك (جەنگیزخانی مەغۆل) نەیتوانی شاری بوخارا بگرێت، نامەیەكی نوسی كە هەر كەس لەگەڵ ئێمە بێت سەروماڵی پارێزراوە.

گروپێك پەیوەندیكرد… جەنگیزخان گوتی ئێوە شارەكەم بۆ كۆنتڕۆڵ بكەن، فەرمانڕەوایی شارەكە بۆ خۆتان.

دوای سەركەوتنی گروپەكە، جەنگیزخان فەرمانی دا كە بیانكوژن، زیندەبەچاڵیان بكەن، ئەوانە وەفایان بۆ میللەتی خۆیان نەبوو، بەدڵنیاییەوە بۆ ئێمەشیان نابێ.

ئاماژەكان پێمان دەڵێن ساڵێكی سەختی سیاسی و پڕ لە كێشمەكێشی ئابوریی دەبێت بۆ عێراق و كوردستانیش.

هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا و توركیا و ئێران كە بەشداریی كردارییان هەیە، وڵات بە نوێنەرەكانیان دەسپێرن، پاراستنی بەرژەوەندییەكانی زلهێزەكانیش فاكتەری بەیەكدادانی گروپە سیاسییە هەمەجۆرەكان دەبێ لەناوخۆدا.

ئەگەری دووركەوتنەوەی هەردوو قەڵای (هەولێر و قەلاچوالان)، یەكێكە لە ئەگەرە مەترسیدارەكان، بەڵام بە دیزاین و نەخشەی جیاوازەوە.

نزیكبوونەوەی هێڵی (مەكگۆرك و جەمیل بایك و مەزڵوم كۆبانی، تاڵەبانی، موقتەدا سەدر) و جارێكیتریش هاتنەوەى (لاهور شێخ جەنگی) بۆ كایەی سیاسیى چاوەڕوان كراوە بەيەكەوە بازنەى ئەم هێڵە تازەيە تەواوبكەن  و لە پێچەوانەشدا هێڵی(ڕەئيسى، ئەردۆغان و بارزانی و مالیكی)  وەك رايەلەیەكى تازە تانوپۆى دەركەوتووە.

هەرچەندە هەرسات بەرژەوەندییان خواستى چارەسەرى كێشەكانيان لە بچوكترین گۆڕانكاریدا ئەوەی دەستبەتاڵ لە گۆڕەپانەكەدا دێتەدەر، كوردە!. دواتریش وەك (ئەشرەف غەنی) گوتەنی دەڵێن ئەمریكا بێ وەفا بوو!.

لەژێر چەتری ئەم دونیابینییەدا، سەركردایەتی كورد دەبێ تەدبیری بەیەكەوە بڕینی ئەم ڕێگا سەختە بكەن، ئەگەرنا مەترسییەكانی سەر رێگامان مەترسیدار و كوشندەیە.

هەرچەندە لێكترازانی هێزە شیعییەكان و هەڵگیرسانی شەڕی خۆبەخۆ، تێکچوونى دۆخى عيراق ئەگەرى سوور بوونى شەقامەكان وەك بژاردەى تۆڵەكردنەوە لە ئاسۆى بەرنامەڕێژى زلهێزاندا وەك ديارى بۆ عيراق لە ئاسۆدا دەبينرێ، سەرەراى كێشمەكێشى پێكهينانى حوكومەت و دژواركردنی گرێكوێرەی هەردوو پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك، بۆ كوردستانيش كە لە ئەنجامى نەبوونى سيستمێكى دروست جودا خوازى بنيات نەربوو بەرێوەبردن لە پاشكۆيەتى بۆ ناوەند و قەیرانی ئابوریی و مەترسییەكان بۆسەر قەوارەی هەرێم، بێئەرزشكردنى دەزگا دەستوريەكان مسخرە بازى ناردنى موچە و دابە شكردنى لەلايەن حوكومەتەوە و بەشێوازيك ئەركيان بژاردن و دابەشكردنە.

کۆچى بە لێشاوى گەنجان و كەمرەنگى بە شداریى سياسى پارتە جياوازەكانى گەورەبوونى درزى نێوان خەڵك هەردوو قەڵاكە و نەبوونى پرۆژەيەكى ستراتيژى نەتەوەیى وەك خاڵى كۆكەرەوە، سوڕى ژيانى سياسى پێمان دەڵێت رێگەی دروستبوونی هێزێکی سياسى بە فۆرمى جياواز بە جۆرێك لە ئەزمونى رابردو نەچێت، كە (زۆرینەى كورسى پەرلەمانيش مسۆگەر بكات نەتوانێ هيچ لە دۆخەكە بگۆردرێت) زەخيرەى زمينەيەكى سياسی بە سود وەرگرتن لەم ماڵە شێواوەى كوردى، تێكچوونى ڕیزبەندییە هەرێمایەتییەکان ئەگەرى حزبى بەديل دێتەگۆڕێ، ئەگەر سەرنەكێشێ بۆ ئاشوبى كورد بە كورد.