سەردێر

نەوتی لەعنەتی و ناڵەو هاواری دوو باوکی نیشتیمانم

سالاری بازیان

(ئەی نیشتیمانی بێ گوێچکەم دەتەوێ هەرچی بیت و هەرچۆنێک بیت خۆشم بوێیت) شێرکۆ بێکەس

لەزستاندا سەهۆڵ دابەش بكه ن، لەهاویندا نەوت ! (نەجیب گەرمیانی).

چەند ڕۆژێکە ناڵەو فیغانی دوو کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور بوونەتە لۆگۆی ڕاگەیاندنەکان
یەکێ لەنیشتمانی قازیدا لەدار ئەدرێ، خانەوادەیەک بەدووکەڵی داربەڕوو لەبێ نەوتیدا ئەخنکێن!
ئەو لەپێناو خود موختاریدا !

خانەوادەیەک لەژێر سایەی خود موختاری دا رووحیان دەرەچێ!
ئەو دەڵێت خودا بەکوردی خەڵقی کردووم تاوانم کورد بوونە ڕۆڵەکەم ئەکوژرێت!
باوکی لەهێڵی پێشەوەی پاراستی حکومەتی هەرێم دایە، منداڵەکانی بەنیشتیمان سپارد، نیشتیمانيش زۆر دڵڕەقانە جەرگیان سوتاند!
لەوێ دوکانەکان دائەخرێن، لێرە تەنکەرەکان ڕانەوەستان !
لەوێ لەپێناو حزبدا بەخت ئەبن، بەڵام لێرە حزب نیشتمان ئەفروشێ!
لەولاتریش تورکیا، ئاگر ە ئاسن بەسەر کوردا ئەبارێنێ، ئەردوغان بۆ ئالان کوردی دەگری !
لێرە نەوتی وڵاتی بۆ 50 ساڵ هەڕاجی وەک دیاری پى ئه درێ !.
دوو سەرزەمینی جیاواز، دوو ناڵەو هاواری وەک یەک، دوو خنکانی وەک یەک، دوو حەسرەتی تەواو جیاواز
یەکێک بۆ ئازادی نیشتمان !
خانەوادەیەک لەنیشتیمانی ئازاد دا  خنکا، دوو باوکی گیرفان خاڵی یەکێ لەسایەی عەجەمدا و یەکێ لەسایەی خانەوادە سوڵتانیەکانی کوردستان.