سەردێر

میدیا و کۆمەڵگای کوردی

جەمال سەرگەتی

میدیا و راگەیاندن بە یەکێک لە ھۆکارەکانی ھۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگا دادەنرێت، ھەوەرھا بە بڕبڕەی کۆمەڵگا دادەنرێت بەجۆرێک دەتوانێت کۆمەڵگا بەرو ئاڵۆزی بەرێت و ھەروەھا دەشتوانێت کۆمەڵگایەکی رۆشنبیر و ھۆشیار دروست بکات”.
لەم چەند ساڵانەی دوای لەگەڵ زۆر بوونی میدیا و بوارەکانی راگەیاندن لە ھەرێمی کوردستان، ئەم ھەرێمە خێر لە خۆ نەدیوە تووشی چەندین قەیران و گرفتبووەتەوە بەتایبەت ئەوەی ھەیە بەبڕوای من میدیا دەورێکی باشی نەبینیوە لە بەرەوپێش بردنی ئەم ھەرێمە، بەتایبەت ھۆکارێک بووە بۆئەوەی گرفتەکۆمەڵایەتیەکان زیاد بکەن ، ھەروەھا کاری کردووە بۆ ئەوەی داب و نەریتی کۆمەڵگا بەرەو ئاقارێکی مەترسیدا بەرێت “.
رۆژ بەرۆژ بابەتی نوێی نەگەتیف دێتە ناو میدیای کوردیەوە کە ھۆکارێکە بۆئەوەی کۆمەڵگای کوردی بەرەو لاوازی بڕوات، ئەوە ھەر باسی کلتور و رەسەنایەتی و دابونەریتی کوردی ناکەم کە تووشی چ وێرانەیەک بووە .
لەگەڵ زۆر بوونی میدیا ھەرێمی کوردستان تادێت بەدۆخێکی ناھەمواردا تێپەر دەبێت میدیا وای کردووە سەرجەم کێشە کۆمەڵایەتیەکان بە ئاسانترین شێوە رووبدەن، ھۆکارەکەشی ئەوەیە میدیای کوردی دەست بۆ ھەموو بابەتێک دەبات “.
بەداخەوە ئەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوو بیستمان و بینیمان کە چەندەھا کەس کوژران و خۆیان کوشت، بەبروای من لە ئەنجامی خراب رۆڵ بینینی میدیای کوردییە کە بەبێ ھیچ فلتەرێک و گوێ نەدانێک بە داب و نەریت و ھەروەھا بەھا کۆمەڵایەتێەکان رێگا بۆ کوشتن ئاسانکراوە “.
بەبروای من پێویستە میدیا بەجۆرێک کار بکات تاکەکانی کۆمەڵگا لە ھەر کێشەو گرفتێک ھۆشیار بکاتەوە ئەوەش دەڵێم لەسەر و بەندی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندن و میدیا رۆلێکی باشیان بینی لە ھۆشیار کردنەوەی ھاوڵاتیان بەڵام لەرووی گرفتە کۆمەڵایەتیەکانەوە ھەروەھا لەرووی ناوزڕاندنەوە میدیا کاریگەری نەرێنی ھەبوو لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا ، ئەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوو لە ھەرێمی کوردستان بینیمان و بیستمان ھەر میدیایەک بە ئارەزووی خۆی کاری دەکرد بێ ئەوەی بەجۆرێک کار بکات تاوەکو کۆمەڵگا ھۆشیار بکاتەوە، ئەوەش وای کرد ھاوڵاتیان بە ئارەزووی خۆیان خۆیندنەوە بۆ دۆخەکە بکەن “.
میدیا لە ووڵاتان دەوری باش دەبینێت بۆ کۆمەڵگاکەی بەڵام لە ھەرێمی کوردستان کار بۆ زۆری بینەر دەکرێت جا ئەگەر ھەر بابەتێک بێت ئاسییە، بڵاو دەکاتەوە کە ئەوەش رەفتای تاکی کۆمەڵگا تێک دەدات “.
من رەخنە لە حکومەت دەگرم کە وەک پێویست ناتوانێت یاسی راگەیاندن و میدیا بەجۆرێک رێکبخاتەوە کە میدیا و راگەیاندن لە خزمەت کۆمەڵگای کوردیدا بن، پێویستە حکومەت و وەزارەتی رۆشنبیری چاودێری وردی میدیا بکەن بەتایبەت لیژنەی راگەیاندن و رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان دەبێت ئەوان لە پەرلەمان فشار بکەن تاوەکو پەرلەمان یاسایەکی تایبەت بە راگەیاندن و میدیا دوبارە ھەموار بکاتەوە تاکو لە ھەرێمی کوردستان ئەو زۆرو بۆریە نەمێنێت”.
قسەم زۆر لەسەر میدیا و راگەیاندن لە ھەرێمی کوردستان بەڵام نامەوێت ھێندەی تر منیش خەم بخەمە سەرخەکانی تر دەمەوێت بە ھەموانە کار بکەن تاوەکو راگەیاندن و میدیا بخەینە خزمەت ھاوڵاتیان تاکوە ئەوانیش لەم رێگایەوە سوود وەرگرن”.