سەردێر

تۆ رۆشنبیریت؟

رۆژیار لوقمان

تۆ کە کەسێک لەخۆت گەورەتر ئەبینی هەڵدەستیت لەبەری؟ بچیتە شوێنێک بۆ گەشتکردن ئەو شوێنە پاک رادەگری؟

رێزی هاورێ و خزمەکانت دەگریت؟

بەهای خواردنەکەت ئەزانی،سوپاسگوزاری؟

لەشوێنی کارەکەت بەویژدانەوە کاردەکەیت؟

ئارامگری، بەخشندەی، چاکەخوازی، خەمخۆری، میهرەبانی؟

ئەمەو سەدان پرسیار.

بەداخەوە ئەگەر مجامەلەی لێدەرکەین، بەخۆشمەوە ناتوانین ئەم وەڵامانە بدەینەوە.

رۆشنبیری مرۆڤ بە ژمارەی کتێبە خوێندراوەکانی و بڕوانامەکانی ناپێورێت، بەڵکو بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە دەبێت، من هەرکاتێک گوێم لەم وشەیە ئەبێت موچرک بەگیانمدا یەت، چونکە دنیایەک پرسیاری قورس و سەدان ئەرک ئەکەوێتە سەرشانم، وابەستەم ئەکات بەزیاتر خۆ چاکردن، بەڵام لەئێستادا ئەو وشەیە زۆر بی نرخ کراوە، چونکە هەرچی کەسی بێ هەگبەیە ئەم ناوەمان لێناوە (ڕۆشنبیر) ئەم وشەیە مایەی ئەوە نییە پۆز لێبەیت پێوەی بەڵکو زۆر کات شەرمەزارت دەکات، چونکە هەستدەکەی لەچاو گەورەیی ئەم وشەیە کەمتەرخەمیت کردووە بەپێی پێویست نەتتوانیوە پابەندی ئەو خاڵانەبیت کە لەمانای راستەقینەی ئەم وشەیەدا هەیە، بۆیە رۆشنبیری پێش زانست و نازناو و پاشناوەکانە، چونکە ئەکرێت زانست بەخراپ بەکاربهێنرێت، بەڵام رۆشنبیری هیچ ویژدان مردوویی و خراپەیەکی تێدا جێنابێتەوە.

بۆەی ڕۆشنبیربوون بەچەقۆ و چەتالەکەت نییە، ژمارەی کتێبەکانت و دانانی لەسۆشیال میدیا نییە، ژمارەی چوونە دەرەوەکانت و وێنەگرتنەکانت و نمایشەکانت، ئۆتۆمبیلەکەت، مۆبایلەکەت و خانوەکەت نییە، رۆشنبیر بوون هەستکردنە بە لێپرسراوی، ڕێزدانانە بۆ لەخۆت گەورەتر، بەبەخشندە تەماشاکردنی بچوکترە لە خۆت……..هتد.

با نەوەکانمان لەمانای راستەقینەی رۆشنبیری تێبگەیەنین و فێریان بکەین بەرەوشت و ئاکار بیسەلمێنن رۆشنبیری چی یە، چونکە رۆشنبیری وەک هەرپێداویستیەکی دیکە گرنگەو نەوەیەکی کامڵ و پوخت پێشکەشی کۆمەڵگا دەکات.